کوردستانی
لە کاتی مامەڵە و کڕین و فرۆشتندا ئاگاداری ئەم کارەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی راپهڕین رایگهیاند، ئهمڕۆ له یهكهم رۆژی جهژنی قورباندا تۆمهتبارێكیان دهستگیركردووه كه پارەی ساختەی لە جۆری 25 هەزار دیناری داوە بە دوکانداران.
ئەمڕۆ سێشەممە بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی راپهڕین بڵاویكردهوه، پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو دوکاندارێک سکاڵای یاسایی لە بەشی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین تۆمارکرد کە بەوتەی خۆی "لەبەرانبەر کڕینی کەل و پەلی دوکانەکەی کەسێک پارەی ساختەی داوەتێ لە جۆری 25 هەزار دیناری".
پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستووتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوەی ورد و پاش بەدەستهێنانی زانیاری و بە سوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری تۆمەتبارێک بەناوی ( م. ح . خ ) لەدایکبووی ساڵی 1969 لەلایەن هێزەکانمان لە مکافەحە دەستگیرکراو پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی نا بە تاوانەکەیدا و بەوتەی خۆی "پارەی ساختەی لە جۆری 25 هەزار دیناری داوە بە دوکاندارەکە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تۆمهتبارهكه، بە ماددەی 281 لە یاسایی سزادانی عیراقی دادوەر بڕیاریدا بەڕاگیرکردنی تۆمەتبارەکە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
ر.ر
بیروڕا



