کوردستانی

جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرا
مەودا میدیا-

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە جوڵە و كاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ راگیراوە و بەڕێوەبەری مەرزەکەش رایگەیاند، راگرتنەکە کاتییە و تەنها بۆ ماوەی 24 کاتژمێرە و لە دوای 12ی ئەمشەوەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.

 شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گشتی مەرزی  نێودەوڵەتیی باشماخ لەبارەی راگرتنی جوڵەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوشێوەی بۆنە و جەژنەكانی دیكە بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئێرانی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە لە کاتژمێر 12ی شەوی رابردووە تا کاتژمێر 12ی ئەمشەو مامەڵەی گومرگی بۆ كاروباری بازرگانی لە مەرزی باشماخ لە هەردوو دیوی ئێران و هەرێمی كوردستان راگیراوە".

 روونیشیکردەوە، ئەمڕۆ هیچ مامەڵەیەكی تایبەت بە رایكردنی كاری بازرگانان و شۆفێران جێبەجێناكرێت تا کات ژمێر 12ی ئەم شەو، بەڵام لە دوای کاتژمێر 12 فەرمانبەرانی ناو فەرمانگەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەست بەرایكردنی مامەڵەی بازرگانان دەكەنەوە و دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم راگرتنی جوڵەی بازرگانییە کاتییە تایبەتە بە جەژنەکان و هەموو جەژنێک یەکەم رۆژ جوڵە و مامەڵەی بازرگانی رادەگیرێت.

ر.ر

 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان