کوردستانی
بەرزترین پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 52 پلە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم راگەیەندراوێکى لەبارەى بەرزترین پلەى گەرمی شارەکانى کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرزترین پلە 52 پلەی سیلیزییە و لە خانەقین تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ى تەمووزى 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد " لەپاریزگاى هەولێر لە شارۆچکەى خەبات بەرزترین پلەى گەرمای تۆمارکراوە کە 50 پلە بووە و لە پارێزگاى سلێمانى شارۆچکەى دوکان بەرزترین پلەى گەرمای تۆمارکراوە کە 49 پلە بووە و لە کەرکوکیش خانەقین بەرزترین پلەى گەرمای تۆمارکردووە کە 52 پلە بووە و لە دهۆکیش زاخۆ بەرزترین پلەى گەرمای تۆمارکردووە کە 74 پلە بووە.
ر.ر

ر.ر
بیروڕا



