کوردستانی

گەنجێک لە بەنداوی سماقوڵی خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لە بەنداوی سماقوڵی خنکا
مەودا میدیا-

بەرگری شارستانیی كۆیە رایگەیاند، ئێوارە ئەمڕۆ گەنجێكی 21 ساڵان لە بەندوای سماقوڵی بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەكردن خنكاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی كۆیە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد " ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تەمووزی 2021، هاوڵاتییەكی بە رەگەز عەرەب بە ناوی (عەباس محەمەد ئیبراهیم)، تەمەن 21 ساڵ، دانیشتوی هەولێر، پیشە کاسب، لە بەنداوی سماقوڵی بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردن خنکاوە."

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی کۆیە داوای لە هاوڵاتیان كردووە بۆ سەلامەتی گیانیان دوربکەونەوە لە مەلەکردن و پابەندی تابلۆی رێنماییەکان بن بۆ ئەوەی ئاسودەیی کەسوکاریان تێک نەچێت و گەشتێکی سەلامەت ئەنجام بدەن.

ر.ر

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال