کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات دەست بە ئاوەوە بگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بەهۆی لێل بوونی ئاوی زێی گەوەرەوە داوا لە هاوڵاتییان دەكات دەستبە ئاوەوە بگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە بەرێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردووە و رایگەیاند، بەھۆی باران بارینیکی زۆر لە حاجی ئۆمەران و سنورەکانی دەوروبەری کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە ئاوەکەی لێل بووە ئەوەش بووتە هۆی گرتنەوەی ئیفرازەکانی ھەولێر.
لە ئاگادارییەکەدا بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، داواکارین هاوڵاتییان دەست بە ئاوەوە بگرن تا چارەسەری ئەو کێشەیە دەکرێت.
ر.ر
بیروڕا



