کوردستانی

داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە دهۆک و داواش دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو هەفتە بۆ مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت.

حەمزە رەزیكی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند "ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە تا مانگێك قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئامادەكارییە تەندروستییەكانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر كۆنترۆڵبكرێن".

وتەبێژی تەندروستی دهۆك ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ رانەگەیەندرێت، بارودۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر خراپ دەبێت و ژمارەی تووشبووان زیاتر بەرز دەبێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال