کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی دهۆک - باعەدرێ رووداوێکی هاتوچۆدا روویدا لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 23ی تەمووزی 2021 لەسەر رێگەی سەرەکی دهۆک - باعەدرێ رووداوێکی هاتوچۆدا روویدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس بە ناوەکانی "داخاز حەمید و ماجد خەڵات" گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan