کوردستانی

گەشتوگوزاری دوکان: لە چوار رۆژی جەژندا نزیکەی 80 هەزار گەشتیار روویان لە قەزاکە کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتوگوزاری دوکان: لە چوار رۆژی جەژندا نزیکەی 80 هەزار گەشتیار روویان لە قەزاکە کردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دوکان ئاماری سەردانیکردنی گەشتیارانی بۆ قەزای دوکان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت لە رۆژانی جەژندا نزیکەی 80 هه‌زار گه‌شتیار روویان لە قەزاکە کردووە.

رێژین رەئوف، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى دوكان رایگەیاند "له‌ جه‌ژنی قورباندا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران روویان له‌ قەزای دوکان كردووه‌ بەشێوەیەک لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا نزیکەی 80 هه‌زار گه‌شتیار له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و باشوور و ناوه‌راستی عیراق روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای دوکان کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە قه‌زای دوكان ته‌واوى رێنماییەکانی خۆپارێزى له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و مه‌رجەکانى سه‌لامه‌تى بۆ مه‌له‌وانان و ئارامى و ئاسایش بۆ  ئه‌و گه‌شتیارانه‌ دابینكراوه‌ كه‌ روو له‌ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال