کوردستانی

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو برا لەیەک کاتدا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو برا لەیەک کاتدا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو گەنجی خەڵکی گوندی کانی کوردە لە سنووری ناحیەی ئاشتی قەزای کۆیە لەکاتی مەلەکردندا خنکان، وەک بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیە ئاماژەی پێدەکات ئەو دوو گەنجە برای یەکترن.

گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 23ی تەمووزی 2021 دوو گەنج کە خەڵکی گوندی کانی کوردەن لە سنووری ناحیەی ئاشتی قەزای کۆیە بۆ مەلەکردن چونەتە کانی بی لەوێ بەهۆی ناشارەزاییەوە لە مەلەکردن خنکاون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دوو گەنجە برای یەکترن و تەمەنیان 18 و 20 ساڵە، تائێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە تیمەکانمان سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمی ئەو دووبرایەدا".

وەک بەرگریی شارستانی کۆیە ئاماژەی پێداوە، ئەو دوو برایەی خنکاون ناویان "ئەحمەد کەمال رەزاق و محەمەد کەمال رەزاق"ە بە رەگەز کوردن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال