کوردستانی

تەندروستیی گەرمیان هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی گەرمیان هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

تەندروستیی گەرمیان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، راشیدەگەیەنێت ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتریش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لە گەرمیان، رێژەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كردووە".

ئاماژەی بەوەشكردوو "ئامارەكانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ئاماژەیە بۆ زیادبوونی مەترسییەكانی کۆرۆنا و ئەگەری زیاتربوونیشی هەیە، پێویستە هاوڵاتییان مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و رێکارەکانی خۆپارێزی بە باشی جێبەجێبکەن".

تەندروستیی گەرمیان داواشی لە هاوڵاتییان کردووە خۆیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسی و لێکەوتەی گەورەتر نەبنەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan