کوردستانی

گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری هاتنی گەشتیاران ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری هاتنی گەشتیاران ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و بە بازاڕکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت بەپێی ئامارێکی سەرەتایی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە نزیکەی 85 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و بە بازاڕکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند "بەپێی ئامارە سەرەتاییە تۆمارکراوەکان لە 15 تا 23 ئەم مانگە نزیکەی 85 هەزار گەشتیار لە بازگە و دەروازەی سنووری و فڕۆکەخانەوە گەشتەکانیان بۆ پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوە و زۆرینەیان گەشتیاری شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراقن".

ئەوەش هاتووە "جێگەی ئاماژەپێکردنە دواین ژمارەی گەشتیارانی هاتوو ، تا رۆژی 25ی ئەم مانگە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە هەژمار دەکرێت و ئەو رێکەوتە دەبێتە هەژماری کۆتایی سەردانیکەران و لە رۆژانی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە".

باسی لەوەشکرد "هەروەک بە پێویستی دەزانین سوپاسی خاوەنکار و مۆڵەتە گەشتیاریەکان و لایەنە ئەمنییەکان و تەواوی یەکە کارگێڕییەکان بکەین، سەرەڕای ئەو قەرەباڵغیە بەرچاوە توانیان بە شێوەیەکی زۆرباش و ئارام پێشوازی لە میوانەکان بکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan