کوردستانی

بۆ بزووتنەوەی گۆڕان: چاویش نەخۆش بێت بەناچاری دەبێت دەریکەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ بزووتنەوەی گۆڕان: چاویش نەخۆش بێت بەناچاری  دەبێت دەریکەیت
مەودا میدیا-

کاندیدێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت لەئێستاوە تا 3 مانگی تر هەموو کار و پەیوەندییەکی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە رادەگرێت و باسی لەوەش دەکات ئەم هەڵوێستە  لەئەنجامی کۆی رەخنەکانمە لە بزووتنەوەی گۆڕان.

فەرمان عەلی، کاندیدی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت "لەگەڵ ئەوەی گۆڕانم لەچاوم زیاتر خۆشویستوە، بەڵام چاویش نەخۆشبێت بەناچاری دەبێت دەریکەیت ئەگەر چارەسەری نەبوو".

باسی لەوەشکردووە "ئەم هەڵوێستە  لەئەنجامی کۆی رەخنەکانمە لەم بزووتنەوەیە".

رایگەیاندووە "لەئێستا دا تەنها هەڵوێستێکە بەوردی چاودێری باردۆخەکە دەکەم و هەردوو ئەگەرەکە بۆم کراوەن".


فەرمان عەلی، دانیشتووی ناحیەی بازیانە، بەرپرسی پێشووی مەکۆی گۆڕان و کاندیدی ئەو حزبە بووە بۆ پەرلەمانی کوردستان.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان