کوردستانی

لە هەولێر بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان
مەودا میدیا-

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە رووداوی راگەیاندووە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە نزیک شارۆچکەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج، هێرشەکە زیانی ماددی و گیانی نەبووە.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە رووداوی راگەیاندووە "لە رۆژی 23ی تەممووزی 2021 کاتژمێر 1:23 خولەکی بەرەبەیان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە کوردستان کردە ئامانج".

ئەوەشی روونکردووەتەوە "هێرشەکە هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە".

جەختی لەوەشکردووەتەوە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان بە ئاگا دەمێننەوە و لە چوارچێوەی مافی سرووشتییاندا، بەرگری لە خۆیان دەکەن".

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال