کوردستانی

دواین زانیاریی لەبارەی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەی دەریای ئیجە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاریی لەبارەی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەی دەریای ئیجە
مەودا میدیا-

 دەزگای لوتکە رایگەیاند، 44 کەس لەو پەنابەرانەی رۆژی پێنجشەممە لە یەختێکدا ژێرئاوکەوتن رزگاریانبووە و لە ئێستادا بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان وردبینی بۆ ناسنامەی پەنابەرەکان دەکەین.

 دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند، دوای ئەوەی لە بانگەوازێکدا داوامان لە کەسوکاری ئەو پەنابەرانە کرد کە لە یەختەکەدابوون ناوی تەواو و وێنەیانمان بۆبنێرن، لە ئێستادا خەریکی جیاکردنەوەی ناوەکان و وێنەکانیانین و دەیانێرین بۆ نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان بۆ ئەوەی لەگەڵ پەنابەرەکان بەراوردبکرێن و ناسنامەیان ئاشکرابکەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ژمارەی پەنابەرانی ناو یەختەکە 45 پەنابەربوون و زۆربەیان کوردن و بەشێکیشیان عەرەب و نەتەوەی دیکەن  و لەو 45 پەنابەرە تەنها یەک کەسیان دیارنییە و بێ سەروشوێنە.

 ئەوەش لە کاتیکدایە شەوی پینجشەممە بەلەمێکی کۆچبەران کە بە نیازبووە لە تورکیاوە بگاتە ئیتاڵیا، لە نزیک دورگەی کریتی لە یۆنان لەکارکەوت و  لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیان 44 کۆچبەر  لە خنکان رزگار بکەن. 

 ر.ر

Qaiwan
Qaiwan