کوردستانی
روونكردنەوەیەك لە بەڕێوبەرایەتیی گشتی گومركی هەرێمی كوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
گومركی هەرێمی كوردستان لە روونکردنەوەیەکدا هەواڵێک رەتدەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان، داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عیراق نەکردبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عیراق نەكردووە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتوەتە سەر حكومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێم لەسەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستووەتە بەردەمی تیمەكە".
باسی لەوەشکردووە، بەپێی ئەو داتایانەی كە خراوەتە بەردەست لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم رێكارە بە پێی ماددەی 11ی لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی راستەوخۆ لە وەازرەتی دارایی عیراقەوە دەبێت و ئەم پڕۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت.
ر.ر
ر.ر
بیروڕا



