کوردستانی
سبەینێ هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جام رەش دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سبەی یەكشەممە هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکان و پولیسی هاتوچۆی سلێمانی بۆ جێبەكردنی بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جام رەش دەست پێدەكات.
لە چەند رۆژی رابردوودا هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی کۆبوونەوە و رایانگەیاند، لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێک دەست پێدەکەن بۆ دەستبەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەرپێچی یاساییان هەیە و بەگوێرەی بڕیارەکە، دەستبەسەرداگرتن ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکانیش دەگرێتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بەرنامە داندراوە لە چەند شوێنێکی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری بازگە دادەنرێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی جام رەش و ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، دەستبەسەرداگرتنەکە ئۆتۆبێلە خوار مۆدێلەکانیش دەگرێتەوە.
ر.ر
بیروڕا



