کوردستانی
ئەم شارە کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوەی نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، ئەگەر بەردانەوەی ئاو لە لایەن ئێرانەوە بەردەوامبێت، مەترسییەکانی سەر کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە لەسەر شاری هەڵەبجە نامێنێت.
ماوەی چوار رۆژە ئێران ئاوى رووباری سیروانی بەرداوەتەوە و لەو بارەیەوە رەحمان خانى، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "چوار رۆژە ئێران ئاوى بەرداوەتەوە و دوو رۆژى سەرەتا 10 مەتر سێجا ئاوى بەرداوەتەوە، بەڵام لە دوێنێوە بڕەکەى زیاد کردووە و تا ئیستاش هۆکاری بەردانەوەی نەزاندراوە".

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئەم بەردانەوەیە پەیوەندى بە رێکەوتنەوە نییە، پێدەچێت پەیوەندى بە بەرهەمهێنانى کارەباوە هەبێت یان لەوانەشە بەهۆى ئەو لافاوەى هەندێک ناوچەى ئێرانى گرتەووە بەم دواییانە، لە هەموو باودۆخێکدا پەیوەندى بەحساباتى خۆیانەوە هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەردانەوەیە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاد دەکات و مەترسی لەسەر پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەندێک لە ناوچەکان کەمدەکاتەوە بە تایبەت پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە.
بەنداوى دەربەندیخان ساڵی 1965 لەسەر زێی سیروان دروستکراوە، بەرزییەکەى 128مەترە، پانییەکەى 500 مەترە، تواناى گلدانەوەى سێ ملیار مەتر سێجا ئاوى هەیە.
ر.ر
بیروڕا