کوردستانی
چەکدارانی پەکەکە تەقە لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە چیای مەتین تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە، سەرۆکی ئەرکان ی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ش رایدەگەیەنێت پێشمه‌رگە پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستانه ، مافی خۆیه‌تی له هه‌ر شوێنێكی خاكی هەرێمی کوردستان پارێزگاری له هه‌رێم بكات.
فەریق جەمال محەمەد، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ شەممە 24ی تەمووزی 2021 چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چیای مەتین تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمە چه‌ندین جاره په‌كه‌كه ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌كات، پێشمه‌رگە پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستانه مافی خۆیه‌تی له هه‌ر شوێنێكی خاكی هەرێمی کوردستان پارێزگاری له هه‌رێمی کوردستان بكات".
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه وتی "به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیاوه چه‌ندین گوند چۆڵكراون و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانیش ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، هەروەها په‌كه‌كه رێز له خاكی هه‌رێمی كوردستان ناگرێت، هەروەها بووه‌ته هۆكارێك بۆ سنوور به‌زاندنی سوپای توركیا".
س.س

بیروڕا