کوردستانی

سبەینێ تاقیکردنەوە گشتییەکانى قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ تاقیکردنەوە گشتییەکانى قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

سبەینێ تاقیکردنەوەی خوێندکارانى قۆناغى 12ی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە دەستپێدەکات و وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، دەبێت پەیڕوەی رێنماییە تەندروستییەکان بکرێت.

 رۆژی یەکشەممە 25ی تەمووزی 2021 تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە دەستپێدەکات و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دەبێت سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەران و چاودێرانی هۆڵەکان و قوتابیان ماسک ببەستن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".

 بڕیارە سبەینێ تاقیکردنەوەکانی قۆناغى 12ی ئامادەیی لە کاتژمێر (7:30) خولەکى بەیانى بە بەشدارى 120 هەزار خویندکار لە سەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دەستپێبکات و لە رۆژی 18ى ئابیش کۆتایی بێت و تەنھا بەرپرسانی پەروەردەیی دەتوانن سەردانی کارگێڕی ناوەندەکانی تاقیکردنەوە بکەن، رێگە نادرێت میدیاکانیش ھیچ رووماڵێک لە ناو ھۆڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان ئەنجام بدەن.

 ر.ر
Qaiwan
Qaiwan