کوردستانی

سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سبەینێ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و لەسەر داواکاریی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم ئەو رۆژانەی تاقیکردنەوەی تیادا ئەنجام دەدرێت سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک رادەگیرێت.

دیلان رەواندزی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سبەینێ یەکشەممەوە 25ی نیسانی 2021 سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانییەوە تاوەکو 10:30 خولەکی بەیانی لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەسەر داواکاریی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری وەزارەتی گواستنەوەیە بۆ رێگریکردن لە غەشکردن (قۆپیەکردن) لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، ساڵانی رابردووش بەهەمان شێوە لەکاتی تاقیکردنەوەکان هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan