کوردستانی

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کارەبای پێویست بۆ ناوەندە تاقیکردنەوەکانی قوتابیان و خوێندکاران دابین دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وەزارەتی کارەبا لەپێناو یارمەتیدانی وەزارەتی پەروەردە بۆ سەرکەوتووانە بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی 12 ئامادەیی 2020-2021، کارەبای پێویست بۆ ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تا 11:30 دابین دەکات".

جێگای ئاماژەیە، سبەینێ یەکشەممە 25ی تەمووزی 2021 تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

س،س
Qaiwan
Qaiwan