کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەدات لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی شارەکانی کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەهۆی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمى ساڵانە پێشبینى دەکرێت پلەکانى گەرما لە سبەینێ يه‌كشه‌ممه‌وه‌ بە 1 پلە بەرزتر بێتەوە، هەروەها لە رۆژی دووشەممەوە تا چوارشەممە بەرزبوونەوەیەکى زیاتر بەخۆوە دەبینێت بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرمای ئەمڕۆدا، بەڵام لەپێنجشەممەوە بەرزترین پلەکانى گەرما بە (2-3) پلە دادەبەزێت".

 ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ رۆژانى دووشەممە تا چوارشەممە پێشبینى دەکرێت بەرزترین پلەکانى گەرمى بەم شێوەیەى خوارەوە دەبێت:

 - هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە (43-46) پلەى سیلیزى.
- کەرکوک (46-48) پلەى سیلیزى.
- ناوچەکانى گەرمیان و خانەقین (47-51) پلەى سیلیزى.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال