کوردستانی
سه‌رجه‌م فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر دوو رێنمایی نوێی دەرکرد وەک رێکارییەک بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەئێستادا ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە.
لە راگەیەندراوەکەی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر هاتووە "به‌هۆى هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی مەترسیەکانی رۆژ دوای رۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان و له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تى گشتیى شاره‌كه‌مان، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، سه‌رجه‌م دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه"
ئاماژە بەوەکراوە "ده‌بێت سه‌رجه‌م فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، هیچ هاوڵاتییەک بۆ راییکردنی مامەڵەکانی بۆى نییه بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسيارن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "به‌یانى یه‌كشه‌ممه 2021.7.25 یه‌كه‌م رۆژى ده‌وامكردنى فه‌رمانبه‌رانه دواى پشووى رۆژانى جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیكردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستى پیرۆزبایی جه‌ژن و رێكخستنى مه‌راسيمى تايبه‌ت به جه‌ژنه پيرۆزه قه‌ده‌غه‌يه، به‌پێچه‌وانه‌وه هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسيارن".
س.س

بیروڕا