کوردستانی
زانیاری؛ حكومەت هەرێمی كوردستان دەتوانێت بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵدان و تائێستاش وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ لیستێکی مووچەی بۆ مانگی حەوت بڵاونەکردووەتەوە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت حکومەتی عیراق دەتوانێت بێ لێبڕین مووچە دابەش بکات.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، وەزارەتی دارایی و ئابووری چاوەڕوانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بڕیاردان لە لابردنی لێبڕینی مووچە یان کەمکردنەوەی رێژەی لێبڕینی مووچە.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی عیراق ئەو 200 ملیار دینارەی کە ناردوویەتی بۆ هەرێمی کوردستان وەک پێشینەیەک ناردوویەتی بۆ مووچەی فەرمانبەران، بۆیە نازانین بەردەوام دەبێت لە ناردنی یاخود نا، بەڵام بەپێی یاسای بودجە بێت هەر بڕە پارەیەک کە بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێم دەبێت بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت".
باسی لەوەشکرد "رێژەی لێبڕینی مووچە کە لە 21%ە دەکاتە 186 ملیار دینار، ئەو پارەی بەغدا ناردوویەتی 200 ملیارە کەواتە لە لێبڕینەکە زیاترە، بۆیە پێمان وایە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بێ لێبڕین مووچەی فەرمانبەران دابەش بکات".
هەروەها هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەم هەفتەیە حكومەتی هەرێمی کوردستان كۆدەبیتەوە و هەواڵی خۆش دەبیستن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عیراق بڕی 200 ملیار دیناری بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان ناردووە و داوا دەکات کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنێت، بەڵام تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی نەداوە لەسەر پرسی کۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە.
س.س

بیروڕا