کوردستانی
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێ دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە رێنمایی و رێکاری نوێ دەردەکات بە مەبەستی رێگریکردنی لە تەشەنەکردنی زیاتری کۆرۆنا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "هەرێمی کوردستان لە تەوژمی سێیەمی کاریگەیەرییەکانی کۆرۆنادایە و رۆژانە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان لە هەڵکشاندایە و نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا قەرەباڵغن".
ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدرێت و دواتریش بە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان رێکارەکان دەستپێدەکات".
س.س

بیروڕا