کوردستانی

مەسرور بارزانی: بۆ ئەم مانگە مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: بۆ ئەم مانگە مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مووچەی مانگی تەمووز بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر حکومەتی عیراق وەک ئەم مانگە پارە بنێرێت ئەوا مانگەکانی دیکەش بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەکرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تەمووزی 2021 لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند "مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "ئەگەر حکومەتی عیراق لەسەر بەڵێنەکەی خۆی بەردەوام بێت ئەوا مانگەکانی داهاتووش بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەکەین".

لەبارەی کۆرۆناوە مەسرور بارزانی وتی "بەرزبوونەوەی رێژەی کۆرۆنا بۆ جێبەجێنەکردنی رێکارەکانی تەندروستیی دەگەڕێتەوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال