کوردستانی

لە بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان
مەودا میدیا-

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی بزووتنەوە گۆڕان كرد و تیایدا دەڵێت خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی زیاتر لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن تاوەکو پێکەوە لە پڕۆژەیەکی سیاسی و نیشتمانیدا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھەنگاوی گەورە و کوردستانیانە بنێن.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بڵاویكردووەتەوە دەڵێت " لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی سەختی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە هەموومان هێز و تواناكانمان لەپێناو زاڵبوون بەسەر تەحەددییەكان یەكبخەین و یەكڕیز و یەكدەنگ بین بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانمان".

دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی
بەڕێزان رێکخەری گشتی، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان 

بەبۆنەی 12یەمین ساڵیادی راگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین.

لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی سەختی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە هەموومان هێز و تواناكانمان لەپێناو زاڵبوون بەسەر تەحەدییەكان یەكبخەین و یەكڕیز و یەكدەنگ بین بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانمان.

لەم بۆنەیەدا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە بەردەوامیی ھەوڵەکانمان دەكەینەوە بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بەدیھێنانی خواستەکانی کۆمەڵانی خەڵک و سەرخستنی پرۆژەی راستەقینەی چاکسازی کە وەڵامدەرەوەی پێویستی و خواستەکانی ھەموو لایەک بێت.

ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی زیاتر لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن تاوەکو پێکەوە لە پڕۆژەیەکی سیاسی و نیشتمانیدا لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی ھەنگاوی گەورە و کوردستانیانە بنێن. کوردستانێکی ئارام بونیاد بنێن و قەوارەی هەرێم بەهێزتر بكەن كە بۆ ئەوەش پشتیوانی و کۆدەنگی سەرجەم هێز و لایەنەکان گرنگە.

بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان