کوردستانی

لە پارێزگایەکی دیکەی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی بڕینی زیادەڕەوی کارەبا دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە پارێزگایەکی دیکەی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی بڕینی زیادەڕەوی کارەبا دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵمەتی بڕینی زیادەڕەوی کارەبا دەستیپێكرد و هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە کە پرۆسەی بەستنی پێوەر بۆ خانووە زێدەڕەوییەکان بەردەوام دەبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند "دوای كۆتایی هاتنی مۆڵه‌تی پێدانی پێوه‌ری كاره‌با به‌و شوێنانه‌ی به‌ زیاده‌ڕۆیی و نایاسایی كاره‌بایان راكێشابوو، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/2/2020 له‌ شاری سلێمانی لە ناوچەی سیتەک هه‌ڵمه‌تی بڕینی كاره‌بای زێده‌رۆ ده‌ستپێده‌كات".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با بۆ ئه‌وخانوانه‌ی به‌ زێده‌رۆیی دروستكراون به‌رده‌وام ده‌بێت، هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن، پێوه‌ر وه‌ربگرن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ غەرامه‌یه‌ك بكرێن، بەڵام ئەگەر دووبارەی بکەنەوە سزادەدرێن".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو"له‌ هه‌رشوێنێك لیژنه‌كانی بڕینی كاره‌بای زێده‌رۆی، بینیان پێوه‌ر بۆ ئه‌و خانوانه‌ نه‌به‌سترابوو كه‌ ته‌جاوزن (نیشته‌جێبوون یاخود بارزگانی یان كشتوكاڵی بێت)، كاره‌باكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌بڕن تا ئه‌و كه‌سه‌ له‌زووترین كات پێوه‌ر ده‌به‌ستێت، به‌ڵام هیچ غەرامه‌یه‌ك ناكرێت، بەڵام ئەگەر دووبارەی بکەنەوە سزادەدرێن رووبەڕوو یاسایی دەکرێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan