کوردستانی

"لە داهاتویەکی نزیکدا سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان دیاریدەکرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لە داهاتویەکی نزیکدا سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان دیاریدەکرێت"
 مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە داهاتویەکی نزیکدا بەراوێژ لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان دیاریدەکرێت.

 ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی یەکێتی بەئامانجی پیرۆزباییکردن لە ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی ئەو حزبەیان کردووە.
 
باسی لەوەشکرد، ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە و هاوپەیمانی کوردستان کە لە نێوان یەکێتی و گۆڕان پێکهێنراوە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان نییە.
 
لە بارەی دیاریکردنی سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستانیش ئەمین بابە شێخ رایگەیاند "سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان هەر لەسەر پشکی یەکێتی دەبێت، هەرچەندە ئەگەر لە بزوتنەوەی گۆڕانیش بێت هیچ کێشەیەکمان نابێت چونکە بەڕاوێژ لەگەڵ یەکتردا ئەم سەرۆکە دادەنێین".
 
 یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق به‌ یه‌ك لیست به‌ ناوی لیستی (هاوپه‌یمانی كوردستان)ی بەشداریی دەکەن، 19ی ئەم مانگەش لاهور شێخ جه‌نگی رایگەیاند " له‌ به‌رپرسیارییه‌تی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كشێمه‌وه‌ و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی به‌ هاوسه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌سپێرم".

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان