کوردستانی
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر: دایکان و باوکانی خواپێدراو ئۆتۆمبێل شیرینی نییە بیدەنە دەست منداڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وێنەی ئۆتۆمبێلێکی لاندکروزەری بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، بەدەست منداڵێکەوە بووە و بە خێرایی لێیخوڕیوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلەکە نوسیویەتی "ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆی ناو شار، ئەو ئۆتۆمبێلە دەستی بەسەردا گیراوە کە بەدەست منداڵێکەوە بووە و بە خێرایی و سەرەڕۆیی لێیخوڕیوە".
فازڵ حاجی نووسیویەتی "تکایە دایکان و باوکانی خواپێدراو، ئۆتۆمبێل نوقڵ و شیرینی نییە بیدەنە دەست منداڵەکانتان، چونکە کاتێک تووشی رووداوێک دەبێتەوە منداڵەکەتان، کە ئەوەیان گومانی تێدا نییە، دەست ماچکردن و پاڕانەوە و ئەوەی منداڵەکەتان سویچەکەی دزیوە و ئاگاتان لێنەبووە، ناخوات و بەکەڵکتان نایەت".
لە کۆتاییشدا دەڵێت "تکایە بەر لە ماچکردنی دەستی خەڵک، دەستی خۆتان ماچ بکەن".
ر.ر
بیروڕا



