کوردستانی
مەودا میدیا نوێترین زانیاری لەبارەی گفتوگۆکردن لەسەر پەیڕەوەی ناوخۆی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بەردەوامە ئەمڕۆش جارێکی دیکە بۆ هەمان مەبەست ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هاوکات سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنە دەکات بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00 ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کە ئەمڕۆ سێیەم رۆژە کۆبوونەوە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوو کۆبوونەوەی پێشوودا 21 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەندکراوە و 55 ماددەی پەیڕەوەکە ماوە پەسەند بکرێت".
چاوڕەش وتی "دەمانەوێت هەموومان بەشێوەیەکی باش پەیڕەوەکە تەواو بکەین بۆ ئەوەی یەکێتی دەست بە ئیش و کارەکانی بکاتەوە وە هەر پلەو پۆستێک لە داهاتوودا دیاری بکرێت دەبێت لە پەیڕەوی یەکێتیدا هەبێت و جێگیر کرابێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ماددەی وا هەیە یەک کاتژمێری دەوێت تا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و پەسەند دەکرێت، بەڵام ماددەی واش هەیە بە 10 خولەک پەسەند دەکرێت".