کوردستانی

رێکخراوی هەنگاو: کچە پەنابەرێکی کورد لە ئاوەکانی یۆناندا خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکخراوی هەنگاو: کچە پەنابەرێکی کورد لە ئاوەکانی یۆناندا خنکا
مەودا میدیا-

کچە پەنابەرێکی کوردی خەڵکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکێکە لە قوربانیانی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی دەریای ئیجە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەمووزی 2021 رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند "لە رووداوی چەند رۆژی رابردووی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی نزیک دوورگەی کریتیی یۆنان کچێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی مونیرە حەیدەری خنکاوە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "مونیرە حەیدەری خەڵکی گوندی زەردۆیی سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی کرماشان بووە".  

رۆژی پێنجشەممە 22ی تەمووزی 2021 یەختێک بە 45 کۆچبەرەوە کە زۆربەیان کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانن لە ئاوەکانی دوورگەی کریتیی یۆنان ژێرئاو کەوت، تا ئێستا 37 کەس لەو کۆچبەرانە رزگارکراون و چارەنووسی چەند کەسێکی دیکەیان نادیارە کە زۆرینەیان کوردن. 

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال