کوردستانی
سنە؛ دوو خوشک بە دەستی هاوسەری یەکێکیان کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند، دوو خوشکی خەڵکی سنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بە دەستی هاوژینی یەکێکیان کوژران.
ئەمڕۆ دووشەممە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 25ی تەمووزی 2021 لە یەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی حاجیاوای ژووری شاری سنە دوو خوشک بە ناوەکانی (بەیان مورادی و سەحەر مورادی) لەلایەن هاوژینەکەی بەیان بە ناوی (ئیسماعیل) درانە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە بە وتەی شایەتحاڵێک، بەیان مورادی ماوەی چەند مانگ بوو کە بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی گەڕابوویەوە ماڵی باوکی و رۆژی رووداوەکە ئیسماعیل لەگەڵی بووەتە دەمەقاڵێی و دواتر بە چەکی کەڵاشینکۆف سەرەتا سەحەر و دواتر بەیانی کوشتووە و هەڵهاتووە.
باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوەی ئیسماعیل و بەیان بووەتە دەمەقاڵەیان سەحەر ناوبژیوانی کردووە و ئیسماعیل چووە لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی چەکەکەی هێناوە و تەقەی لێیان کردووە، بەیان مورادی دایکی دوو منداڵ و سەحەر مورادیش دایکی منداڵێکە.
ر.ر
بیروڕا



