کوردستانی

کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و وەتەبێژی وەزارەتی پێشەمەرگەش رایگەیاند، هاوکارییە لۆجستی و سەربازییەکان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

 وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان  پێشکەش بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەکەن، بەشێک لەو هاوکارییانە گەیشتنە دەست هێزەکانی پێشمەرگە، لە رێورەسمێکی تایبەتدا  بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، واژۆی پێدان و وەرگرتنی ئەو هاوکاریانە لە لایەن هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

 لای خۆشیەوە رەنج جەعفەر، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەو هاوکاریانە لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی تایبەتە لە رێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پێشکەش بە پێشمەرگە دەکرێت بۆ لەناو بردن و تێکشاندنی داعش و گروپە تیرۆرستیەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هاوکارییانە بەسەر سەرجەم لیواکانی پیادەی وەزارەی پێشمەرگە دابەشبکرێن.




ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان