کوردستانی

سلێمانی؛ دەست بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ دەست بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا گیرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ پڕۆسه‌ی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبێلی تابلۆ ره‌ش، بێسه‌ره‌تا، جام ره‌ش و چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان دەستپێکرد،  توانیانە دەستبگرن بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ژێر رۆشنایی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ماوەی دوو رۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتاو چەكی بێ مۆڵەت هێزەكانییان توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا 11 چەك لە جۆری (2 كڵاشینكۆف ، 9 دەمانچە )، 7 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، 150 لەزگەو پەردەی رەش و بڕێك دەرمانی رێگەپێنەدراو و هەندێك سەرپێچی دیکەی هاتوچۆ  دەستیان بەسەردا گیراوە.

 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەخت لەوەشدەکاتەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی كە لەزگە و پەردەی جام رەش بەكار دەهێنن بەردەوام دەبێت.



ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان