کوردستانی

دەزگای لوتکە ناوی چەند کۆچبەرێکی بێسەروشوێنی یەختە ژێرئاوکەوتووەکەی یۆنان بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای لوتکە ناوی چەند کۆچبەرێکی بێسەروشوێنی یەختە ژێرئاوکەوتووەکەی یۆنان بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران دواین زانیاری لە بارەی قوربانیان یەختە نوقمبووەکەی یۆنان بڵاودەکاتەوە ئاماژە بەوەدەکات چەند کەسێکی ناو یەختەکە تائێستا بێسەروشوێنن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەپێی دواین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە کە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان و باڵیۆزخانەی عیراقەوە لەو وڵاتە پشتڕاست کراونەتەوە، ئەم ناوانەی لای خوارەوە تا ئەم ساتە لە ڕووداوەکەی نزیک دورگەی کریتی دا بێسەروشوێنن، لەلایەن دەزگای لوتکەوە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا".

 ئەوەش لە کاتیکدایە رۆژی پێنجشەممە 22ی تەمووزی 2021 یەختێک بە 45 کۆچبەرەوە کە زۆربەیان کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانن لە ئاوەکانی دوورگەی کریتیی یۆنان ژێرئاو کەوت، تا ئێستا 37 کەس لەو کۆچبەرانە رزگارکراون و چارەنووسی چەند کەسێکی دیکەیان نادیارە کە زۆرینەیان کوردن. 
س.س
Qaiwan
Qaiwan