کوردستانی
هێزە ئەمنییەکان بە شەو و رۆژ دەخرێنە ئامادە باشییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لیژنەی ئەمنی قەزای سەیدسادق ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی قایمقامی قەزاکە کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بەشی پۆلیسی سەیدسادق و بەشی پۆلیسی هاتوچۆ و یاریدەردەرێتی ئاسایشی سەیدسادق و هیزە ئەمنیەکا ئامادە بوون بە مەبەستی ئامادەکاریی و جێبەجێکردنی بڕیارەکەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و سەیارەی بێ سەرەتا و جام رەش.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامییەتی سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەمووزی 2021 لیژنەی ئەمی قەزاکە بە سەرپەرشتی دیاری رەفیق, قایمقامی قەزای سەیدسادق هاوکات سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی قەزاکە لەگەل هەریەک لە بەرێزان لێپرسراوانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق و بەشی پۆلیسی هاتوچۆ و یاریدەردەرێتی ئاسایشی سەیدسادق و هیزە ئەمنیەکان لە دیوانی قائمقامیەت کۆبوونەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "مەبەست لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە لەسەر راسپاردەی بڕیارەکانی قوباد تالەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ پاراستنی زیاتری ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییانی و بنبڕکردنی دیاردەکانی پیشیلکردنی یاسا و تێکدانی ئەمنیەت و هەراسانکردنی هاوڵاتییان و دابین کردنی ئارامی و رەخساندنی کارئاسانیکردن لە کاروباری رۆژانەی هاوڵاتییان".
ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەی ئەمنی قەزاکە بڕیاریاندا بە هاوکاری هاوڵاتییان و هێزە ئەمنیەکان دەست بکەن بە جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارانە لە رۆژانی داهاتوودا"، چەند بڕیارێک درا:
1- ئامادەکردنی مەفرەزە هاوبەشەکان لە هێزە ئەمنییەکان بە بەردەوامی لە شەوان و رۆژدا.
2- دەست بەسەرداگرتنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبیلانەی بێ سەرەتان و جامی رەش و پەردە و لەزگەیان لێدراوە یان هەڵگری تابلۆی ساختە و رەشن.
3- دەست بەسەرداگرتنی هەموو جۆرە چەکێکی بێ مۆڵەت، جگە لەو چەکانەی مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی ناخۆیان پێ دراوە.
4- قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەک لە لایەن کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە دوای دەوامی فەرمی خۆیان.
5- قەدەغەکردنی جام رەش و لێدانی پەردە لە ئۆتۆمبیلی سەرجەم فەرمانگەکان و هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییان .
6- قەدەغەکردن و دەست بەسەردا گرتنی پێناس (هەویە)ی نا فەرمی لەلایەن هەر کەس و لایەنێک بێت.
7- ئاگاداری سەرجەم پێشانگەکانی جوانکاری ئۆتۆمبیل بکرێت، کە نابێت کاری (جام رەشکردن و لێدانی لەزگە و پەردە) بۆ هیچ جۆرە ئۆتۆمبیلیک بکرێت بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت بە داخستنی شوێنەکەی .
8- ئاگاداری سەرجەم پیشانگەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل دەکەین کە نابیت مامەڵە بە ئۆتۆمبیلی (بێ سەرەتا و هەڵگری تابلۆی تاختە یان رەش) بکەن و لە ناو پێشانگەکانیاندا بوونی هەبێت بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن بە داخستنی شوێنەکانیان .
باسی لەوەشکرد "داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتییان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و ئارامی و پاراستنی سەر و ماڵی هەمووان هاوکارمان بن و لەکاتی جێبەجێ کردنی ئەرکەکانمان پەنا بۆ واستە و هاوکاری کردن نەبەن، لەبەر ئەوەی چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک ناکرێت".
س.س

بیروڕا