کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: پێویستە ھەمیشە کادر و ئەندامانی یەکێتی خزمەتکاری خەڵک بن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆک رۆشنایی خستەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان لە ھەرێم و عیراق.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەمووزی 2021 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە, بافڵ تاڵەبانی رۆشنایی خستەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان لە ھەرێم و عیراق، هەروەها ھەڵوێست و ستراتیژی یەکێتی بۆ کۆی ھاوکێشەکان روونکردەوە و جەختی لە سیاسەتی نیشتمانی و ھاوسەنگی یەکێتی کردەوە بۆ پرسەکان و پاراستنی یەکڕیزی ناوماڵی کوردی بە گرنگ وەسفکرد.

لەبارەی بەرپرسیارێتی رێکخراوەیی و حزبی و رۆڵی کادران و ئەندامانی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بەرچاو روونیدایە ئامادەبووان و ئەرکی ئەمڕۆی روونکردەوە و رایگەیاند "مەڵبەندەکان و کادرانی رێکخستن شادەماری یەکێتین و ماندووبوونیان جێگای ستایش و پێزانینە، پێویستە وەک ھەمیشەش کادر و ئەندامانی یەکێتی خزمەتکاری خەڵک بن و مەڵبەند و ئۆرگانەکانیش ببنەوە بە ماڵی راستەقینەی حزبایەتی و تێکۆشانی سیاسی و رێکخراوەیی، بەبێ جیاوازی پردی پەیوەندی گەیاندنی دەنگی کۆمەڵانی خەڵک بن بە یەکێتی و حکومەت".
بافڵ تاڵەبانی بە لێپرسراوی مەڵبەندەکانیشی وت "چاوەڕوانیمان لێتان ئەوەیە حزب و ژیانی سیاسی مەدەنی تەندروست بکرێتەوە و بەرێگەی راستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات"، هەروەها راشیسپاردن کادران و ئەندامانی ھۆشیاری یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە و ئەو چاکسازییە بکەنە بەڵگەی دەستەگوڵی یەکێتی بۆ ھاوڵاتییان و دەستمایەی سەرکەوتنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەدا.
س.س
س.س
بیروڕا