کوردستانی
پێکدادان لەنێوان پەکەکە و پێشمەرگە روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان ناحیەی خەلیفان و بێخمێ سەر بە قەزای سۆران ژمارەیەک گەریلای پەکەکە تەقەیان لە بازگەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، پێشمەرگەش وەڵامی تەقەنای داوەتەوە، بەپێی زانیارییەکان زیان هەیە، بەڵام تائێستا نازانرێت زیانەکان چیین.
سوپاسالای هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەمووزی 2021 لەنێوان ناحیەی خەلیفان و بێخمێ ژمارەیەک چەکداری پەکەکە تەقەیان لە بازگەیەکی پێشمەرگە کردووە وە پێشمەرگەش تەقەی بەرانبەریان کردووە".
هەر لە راگەیەندراوەکەی سوپاسالای هێزی پێشمەرگەی کوردستان هاتووە "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەی پێشمەرگە و پەکەکە زیان هەیە".
س.س

بیروڕا