کوردستانی
یەکێتیی مامۆستایان لەبارەی مووچەوە داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت پێدانی مووچە لەكاتی خۆیدا جێگیری ژیان لەنێو كۆمەڵگە دروست دەكات ، ئاماژە بەوەشدەکات داواش دەكەن بڕیاری پێدانی مووچەی تەواو تاسەر بەردەوام بێت و 30 رۆژ جارێك بدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەمووزی 2021 لە راگەیەندراوێکدا یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند "بڕیاری لێبڕینی مووچە بەڕێژەی لە 21% و پێنەدانی لەكاتی خۆی بەم پاساوانەی پێشتر حكومەت رایگەیاندبوو كاریگەری زۆر خراپی كردبووە سەر ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران، تەنانەت تەواوی كۆمەڵگەش، چونكە هەمووان ئەو ڕاستییە دەزانن مووچە سەرچاوەی سەرەكی گوزارانی هاوڵاتییانە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێدانی مووچە لەكاتی خۆیدا جێگیری ژیان لەنێو كۆمەڵگە دروست دەكات و بەپێچەوانەش دۆخی نەخوازراو دێنێتە ئاراوە، بۆیە وێڕای پشتیوانی لەم بڕیارە، داواش دەكەین بڕیاری پێدانی مووچەی تەواو تاسەر بەردەوام بێت و 30 رۆژ جارێك بدرێت".
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەش خستووەتەڕوو "دەست خۆشی لەتیمی حكومەت دەكەن لە بەرانبەر سەركەوتنیان لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی ناوەند و داواش لەحكومەتی ناوەند دەكەن كە پابەندی رێككەوتنەكە و یاسای بودجە بێت".
س.س
س.س
بیروڕا