کوردستانی
رێکارە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان توند دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و رێنمایی و رێکاری نوێ دەردەکات بە مەبەستی رێگریکردنی لە تەشەنەکردنی زیاتری کۆرۆنا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەمووزی 2021 لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بە مەبەستی بڕیاردانی پێویست و دواتریش بە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان لیژنەکە رێکار و رێنمایی نوێی تەندروستی دەردەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەئێستاد دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زۆر خراپە و رۆژانە رێژەی زۆری هاوڵاتییان تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، هۆکاری ئەمەش بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتییانە بە رێنماییە تەندروستییەکان.
س.س

بیروڕا