کوردستانی
وەزارەتی کارەبا ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی بڕینی کارەبای هاوبەشانی کارەبا بەهۆی نەدانی قەرزەکانیان.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "وەزارەتی کارەبا، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە بە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە، بەڵام لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تائێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێت".
س.س
س.س
بیروڕا