کوردستانی

کەمئاوی تەنگ بە قەزایەکی هەرێمی کوردستان هەڵدەچنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمئاوی تەنگ بە قەزایەکی هەرێمی کوردستان هەڵدەچنێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کێشەی کەمئاوی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە بەهۆی وشکەساڵی و نەبوونی نەبارینی بارانی پێویست لە وەرزی باران باریندا، قەزای چەمچەماڵیش یەکێکە لەو قەزایانەی پارێزگای سلێمانی کە دۆخی دانیشتووانەکەی زۆر خراپە بەهۆی نەبوونی ئاوی پێویستەوە، قایمقامی قەزای چەمچەماڵیش داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە زووترین کات رێگە چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتە بدۆزنەوە.

رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ سەبارەت بە کێشەی کەمئاوی لە قەزاکە بە مەودا میدیای راگەیاند "بارودۆخی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی کوردستان کێشەی هەیە و بە تایبەت لە قەزای چەمچەماڵ، خراپی دۆخی ئاویش دەگەڕێتەوە بۆ وشکەساڵی و وشکبوونی 43 بیر لە قەزاکە".

باسی لەوەشکرد "رۆژ بە رۆژ ژمارەی دانیشتووان روو لە زیادبوون دەکات لە چەمچەماڵ، بۆیە لەئێستا 11 بۆ 12 رۆژ جارێک ئاو دەدرێت بە ماڵان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، هەروەها لەناو گەڕەکەکانی قەزاکەدا گەڕەکی ئاسوودە زۆر کەم ئاوە بەهۆی ئەوەی شەبەکەی ئاوی نییە و چوار تەنکەریشمان خراپبووە و دەمێکە لە هەڵداین، بەڵام بۆمان چاک ناکرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بارودۆخی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە زۆر خراپە، هیچ جێگرەوەیەکیش نییە بۆ ئەو بیرانەی وشکی کردووە و تەنها چاوەڕێی باران بارین دەکەین، هەروەها تا ئەم کاتەش حکومەت هیچ کارێکی بۆ چارەسەکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ نەکردووە".

قایمقامی چەمچەماڵ لە رێگەی مەودا میدیاوە داوای لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە زووترین کاتدا چارەسەری کێشەی ئاوی خواردنەوەی چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش بکەن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان