کوردستانی
چەکدارانی ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لە کۆڵبەران کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد لە سنووری شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لانیکەم کۆڵبەرێک کوژراوە و چەندین کۆڵبەری دیکە برینداربوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد لە سنووری شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لانیکەم کۆڵبەرێک کوژراوە و چەندین کۆڵبەری دیکە برینداربوون.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 26ی تەمووزی 2021 لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرەیدون ساڵحی" خەڵکی بۆکان کوژراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، چەندین کۆڵبەری دیکە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا برینداربوون کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری بانە گوازراونەتەوە.
س.س
س.س
بیروڕا



