کوردستانی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک سوتا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک سوتا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی ژنێک بەهۆی تەقینەوەی غازەوە بەشێکی جەستەی سووتا، بەهۆی زۆری سوتانەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی کرا.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەمووزی 2021 لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلاری ژنێک هێندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەشێکی جەستەی سوتا بوو>

ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی کەسوکاری ئەو ژنە سوتاوە لەدایکبووی 1990، لەکاتی داگیرساندنی تەباغ غازی پیادا تەقیوەتەوە، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال