کوردستانی
توێژێک داوای زیادکردنی مووچەکەیان دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سكرتێری رێكخراوی كەمئەندامانی كوردستان رایدەگەیەنێت بە مافی خۆیانی دەزانن وەک کەمئەندامان ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان بدات، چونکە کەمترین مووچەیان هەیە لە هەرێمی کوردستان.
سامان حسێن، سكرتێری رێكخراوی كەمئەندامانی كوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "جێگەی دەستخۆشییە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبڕینی مووچەی کۆتایی پێهێنا، بەڵام ئێمەش بە مافی خۆمانی دەزانین وەک کەمئەندامان ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان بدات، چونکە کەمترین مووچەمان هەیە لە هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان لە هەولێر گردبوونەوەیەکمان ئەنجامدا و لە نووسراوێکدا داوامان کرد مووچەی کەمئەندامان زیاد بکرێت، بەشێوەیەک ئەو کەمئەندامانەی مووچەخۆرن لە 150 هەزار دینارەوە بۆیان بکرێت بە 200 هەزار و ئەوانەشی مووچەی دیکەیان نییە بۆیان بکرێت بە 300 هەزار دینار".
سكرتێری رێكخراوی كەمئەندامانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان نەدات، ئەوا بایکۆتی بڕیاری هەموو شتێک دەدەین لە کوردستان".
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 25ی تەمووزی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "مووچەی مانگی تەمووز بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت، هەروەها ئەگەر بەغدا لەسەر بەڵێنی ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوام بێت ئەوا مانگەکانی دیکەش مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت".
س.س

بیروڕا