کوردستانی
کرێکارێک لە زێی گەورە خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، گه‌نجێكی رۆژئاوای كوردستان کە به كرێكاری له ده‌ڤه‌ری بارزان بووه، له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێیدا له زێی گه‌وره‌دا مه‌له‌ی كردووه و خنكاوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەمووزی 2021 بەیار محێدین، وتەبیژی پۆلیسی بەرگری شارستانی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 11:10ی پێش نیوەڕۆ لە حاڵەتێکی خنکان لە زێی گەورە لە دەڤەری بارزان ئاگادارکراینەوە، كه گه‌نجێك له كاتی مه‌له‌كردندا له زێی گه‌وره‌دا خنكاوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەو كه‌سه‌ی له زێی گه‌وره‌دا خنكاوه، بۆ کرێکاری هاتووه‌تە ناوچەکە و بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوه لەگەڵ دوو لە هاوڕێکانی ویستوویانە بە مەلەکردن خۆیان فێنك بکەنەوە.
ئەوەشی روونکردەوە، ئەو گه‌نجه ته‌مه‌نی 18 ساڵه و ناوی (عەلی حوسێن حەوا)یه و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی گەڕەکی باداوەی شاری هەولێرە بووه، وتیشی، تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر بەدوای تەرمی خنکاوەکەدا دەگەڕێن و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
هەر بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانی سۆران، کە سەرپەرشتی رووداوی قەزاکانی سۆران، چۆمان، ره‌واندز و مێرگەسۆر دەکات، لە دەستپێکی ئه‌مساڵ تا ئێستا بەم رووداوەی ئەمڕۆوە 11 حاڵەتی خنکانە لە دەڤەرەکە تۆماردەکرێت.
ر.ر
بیروڕا



