کوردستانی
نوێترین زانیاری لەسەر دۆزینەوەی پارەکەی پۆلیسی دارستانی کفری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ مووچەی بەشێک لە کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەزرا و وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: سەرەداومان دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەمووزی 2021 نزیکەی 40 ملیۆن دیناری مووچەی پۆلیسی دارستانی قەزای کفری دزراوە، لە نوێترین لێدوانیشدا بۆ مەودا میدیا عەلی جەمال قەدوری، وتەبیژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی پارەکە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دزییەکەیان ئەنجامداوە و سەرەداومان دەستکەوتووە و خەریکی بەدواداچوونین.
لای خۆشییەوە عەمید شوان حەمەڕەشید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند " ئەو پارەیەی کە دزراوە بڕەکەی 39 ملیۆن و حەوت سەد و دە هەزار دینارە، لە ئێستادا چەن گومان لێکراوێک دەستنیشانکراون و ئومێدەوارین لە زوترین کاتدا پارەکە بدۆزینەوە".
دوای ئەوەی دەنگۆ بڵابووە کە پارەی پۆلیسی دارستانی کفری دۆزراوەتەوە مەودا میدیا پەیوەندی بە هەریەک لە شوان حەمەڕەشید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان و عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان کرد و هەردوو ناوبراو رەتیانکردەوە کە پارەکە دۆزرابێتەوە.

ر.ر
بیروڕا