کوردستانی

راپەڕین؛ کەسێک بەناوی بازرگانییەوە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاری خەڵک دەخوات و هەڵدێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپەڕین؛ کەسێک بەناوی بازرگانییەوە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاری خەڵک دەخوات و هەڵدێت
مەودا میدیا-

کەسێکی دیکە بەناوی ئیبراهیم قادر کە بە (برایمی قالەی) ناسراوە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین هاوشیوەی سلێمان هەڵشۆیی بەناوی بازرگانی نەوت و گاز پارەی خەڵک دەخوات و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت، پۆلیسی راپەڕینیش رایگەیاند، تا ئێستا کەس سکاڵای لەسەر ئەو کەسە تۆمارنەکردووە. 

بەشێک لەو هاوڵاتیانەی پارەیان داوە بە ئیبراهیم قادر ناسراو بە ( برایمی قالەی) لەناحیەی سەنگەسەری سنوری ئیدارەی راپەڕین ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ساڵێک لەمەوبەر ئیبراهیم قادر پێی وتوون ئەو "خاوەن کۆمپانیا و بازرگانی نەوت و گازە، هەروەها چەندین موڵک، شوقە و کاری دیکەی بازرگانی هەیە و خاوەنی سەرمایەکی زۆرە، وەک بازرگانیش مۆڵەتی لە حکومەتی هەرێم هەیە".

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەوانەی پارەیان داوە بە (برایمی قالەی)  ژمارەیان زیاتر لە 80 کەس دەبێت و ئەو پارەیەیان بەمەبەستی قازانجکردن رادەستی ناوبراو کردوە بڕەکەی لە نێوان 2000 (دوو هەزار) تا 40000 (چل هەزار) دۆلار بووە، بەشێكی دیکەشیان زەوی کشتوکاڵی، خانو و ئۆتۆمبێلیان  پێ فرۆشتووە.

لای خۆشییەوە شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند، "دەنگۆیەکی زۆر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بڵاوبووەتەوە کە کەسێک پارەیەکی زۆری خەڵکی خواردووە و رایکردبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک سکاڵای تۆمارنەکردووە."

وتیشی، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە بڕیارە ئەو کەسانەی کە زەرەرمەندبوون ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاریی ئەو کەیسە بۆ رای گشتی ئاشکرابکەن و لە بنکەی پۆلیسیش سکاڵا تۆمار بکەن و دوای ئەوەی سکاڵایان تۆمارکرد پۆلیس دەست دەکات بەلێکۆڵینەوە لە کەیسەکە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە مانگی 12ی ساڵی رابردوش کەسێکی دیکە بەناوی سلێمان ئیسماعیل سلێمان ناسراو بە سلێمان هەڵشۆیی، مایەپوچبوونی خۆی راگەیاند، بە وتەی بەشێک لەوانەی قەرزیان لای سلێمانە، ئەو بازرگانە بەشێوازی قیست ئۆتۆمبێل، دەمانچە، ئاژەڵ و کەلوپەلی دیکەی وەرگرتوە و پێی وتون، دوای چەند مانگێک پارەیەکی زیاتریان دەداتێ.

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان