کوردستانی
وه‌زیری ته‌ندروستی: نەخۆشخانەی قه‌ڵا حزبییە و پارەی بۆ دابینناکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ به‌وه‌زیری ته‌ندروستی وتووه كه پێشتر مووچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌لا له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی دابین ده‌كرا، ئێستا ئه‌و مووچه‌یه نه‌ماوه‌و پێوسته حكومه‌ت چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخه‌كه بدۆزێته‌وه، به‌ڵام وەزیرى تەندروستى وتویه‌تی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌حزبی كراوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەمووزی 2021 جه‌لال نوری، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، نەخۆشخانەی قەڵا لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن خێرخوازانەوە دروست کرا و لە سەرەتادا ژمارەیەکی زۆر کارمەندی تەندروستی خۆبەخشانە لە نەخۆشخانەکە کاریان کرد، دواتر لەبەر دابین نەکردنی میلاک لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە لەلایەن هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە مووچەی مانگانە بۆ 131 کارمەند دابینکرا و لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی بۆ 30 کارمەندی دیکەی نەخۆشخانەکە کرد، لەماوەی سێ مانگی رابردوودا مووچەی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگیراوە کارمەندان بە خۆبەخشانە درێژەیان بە خزمەت داوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەی کۆرۆنا، ویستمان بارودۆخی خراپی نەخۆشخانەی قەڵا بگەیەنین بە وەزیری تەندروستی و پێمان راگەیاند کە ئەو ژمارە کارمەندەی نەخۆشخانەی قەڵا گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هەیە، بەڵام مووچەکانیان لەلایەن هاوسەرۆکانەوە دابین کراوە و ئێستا راگیراوە.
باسى لەوەشکردوە، وەزیری تەندروستی زۆر خەمساردانە و بێباکانە لە بابەتەکەی روانی و دور لە ئەتەکێت و بێ حسابکردن بۆ ئیدارەی گەرمیان و نەخۆشخانەی قەڵا کە نەخۆشخانەیەکی سەر بە وەزارەتەکەیەتی وەڵامی دایەوە و پێی ووتون، ئەوە پێشتر بە کاری حزبی کراوە و ئامادە نەبوو زیاتر گوێ بگرێت و لە کێشەکانی نەخۆشخانەی قەڵا تێبگات، تەنانەت هەوڵ و ماندوبی سەرجەم کارمەندانی قەڵای بە کەم سەیر کرد و بە حزبی ناوی بردن.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان دەشڵێت، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا دەڕۆنە ماڵەوە، بەمەش نیوەی نەخۆشخانەکە بە تەواوی دادەخرێت و مەترسی لەسەر ژیانی تووشبووان دروست دەبێت. ئەوکاتە پێویستە نەخۆش لەکەلارەوە بۆ سلێمانی بگواسترێتەوە لەکاتێکدا نەخۆشخانەکانی سلێمانی خۆیان لۆدیان لەسەرە، بۆیە داوا لە ئیدارەی گەرمیان داوا لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین لە پێناو پاراستنی ژیانی تووشبووانی کۆرۆنا لە گەرمیان و ئاوڕدانەوە لە گەرمیانییەکان، بەردەوامی بدات بە پێدانی مووچەی ئەو کارمەندانەی نەخۆشخانەی قەڵا، دڵنیایی ده‌ده‌ن لە هەموو دەرگایەک دەدەن بۆ دابینکردنی مووچەی ئەو کارمەندانە و دانەخستنی نیوەی نەخۆشخانەی قەڵا.
ئەوەش لە کاتێکدایە به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا له پارێزگاكانی هه‌رێم له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروستكراون و كارمه‌نده‌كانیشیان وه‌ك خۆبه‌خش كارده‌كه‌ن و چه‌ند جارێك پێشتر داوایانكرد حكومه‌ت وه‌ك رێزگرتنێك له‌ماندوبوون و ئه‌و مه‌ترسیه‌ی له‌سه‌ریانه وه‌ك كارمه‌ندی گرێبه‌ست دایان بمه‌زرینێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا له پارێزگاكانی هه‌رێم له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروستكراون و كارمه‌نده‌كانیشیان وه‌ك خۆبه‌خش كارده‌كه‌ن و چه‌ند جارێك پێشتر داوایانكرد حكومه‌ت وه‌ك رێزگرتنێك له‌ماندوبوون و ئه‌و مه‌ترسیه‌ی له‌سه‌ریانه وه‌ك كارمه‌ندی گرێبه‌ست دایان بمه‌زرینێت.
ر.ر
بیروڕا



